3
ئاشتبوونەوەی هۆشەع لەگەڵ ژنەکەی
1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان خۆشدەوێت.»
2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ جۆ کڕیمەوە، 3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»
4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم دەمێننەوە. 5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.
Notes
*3:1
نانی کشمیش بۆ بەعل پێشکەش دەکرا وەک سوپاسگوزاری بۆ دروێنە و خەرمان.
†3:2
نزیکەی 330 کیلۆگرام.
‡3:4
بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16:21-22.
§3:4
ئێفۆد، لە دەرچوون 28:12دا ئەم جلوبەرگە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا، بەڵام تەرافیم جۆرێک بت بووە لەناو ماڵەوە، لە شێوەی مرۆڤ بووە. دەشێت لەو سەردەمەدا گەلی ئیسرائیل لە نەریتی ئایینەکانی دیکەوە وەریانگرتبێ.